گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی نیسان عباس فرحان بەڕێوە

گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی نیسان عباس فرحان بەڕێوەچوو

هەولێر، یەکشەممە (8ی تشرینی یەکەمی 2025)

ئەمڕۆ لە هۆڵی یەک لە کۆلێژی پەروەردەی مەخمور لە زانکۆی سەلاحەدین، گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی نیسان عباس فرحان بەڕێوەچوو.

نامەکە بە ناونیشانی “ئەزموونی چیرۆکنوسین لە لای مارف خەزنەدار ” پێشکەشکرا.

بەڕێز پ. د. سردار احمد گەردی  ، سەرۆکی لیژنەی زانستی گفتوگۆکە بوو و هەریەک لە بەڕێزان پ.ی د. ارام یوسف ابراهیم و پ. ی. د. عبداللە رحمان عوڵا ئەندامی لیژنە و بەڕێز د.جلال انور سعید  ئەندام و سەرپەرشتیاری نامەکە بوو.

دوای گفتوگۆیەکی زانستیانە، کە سێ کاتژمێری خایاند، نامەکە وەرگیرا.

شایەنی باسه هەریەک لە بەڕێزان دکتۆرە نادیة طلعت راگری کولێژ، ودکتۆر رسول پیرۆ یاریدەدری ڕاگر، ودکتۆر امیر خیات سەرۆکی بەشی زمانی کوردی ئامادەی گفتوو وگۆ بوون.

راگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەی مەخمور-هەولێر