هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکراو نییە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى – تایبەت) بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستی ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى هەرێمی کوردستان (حکومى و تایبەت) بڵاودەکاتەوە کە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن تیایدا درێژە بە خوێندن بدەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک بەرچاوڕونییەک بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکارییان ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمى کوردستان (18) زانکۆى حکومى ئەمساڵ خوێندکاران و قوتابیان لە کۆلێژ و بەشە جیاوازەکان وەردەگرێت، ئەمە جگە لە ئەنجومەن و دەستەیەک کە تایبەتن بۆ بوارى پزیشکى و توێژینەوەى زانستى.

سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى یاساى ژمارە (2)ى ساڵى (2013)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، لە ئیستادا وەزارەت تەنها مۆڵەتی بە (17) زانکۆ و کۆلێژە زانکۆیی تایبەت داوە بۆ ئەوەی ساڵی نوێى خوێندن قوتابی و خوێندکار وەربگرێت. لەدەرەوەی ئەم لیستە هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکرا نیە. هەروەها (33) پەیمانگەى تایبەتیش مۆڵەتى کارکردنیان هەیە.

زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان؛

– زانکۆى سەڵاحەدین

– زانکۆى سلێمانى

– زانکۆى دهۆک

– زانکۆى هەولێرى پزیشکى

– زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

– زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک

– زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر

– زانکۆى کۆیە

– زانکۆى سۆران

– زانکۆى هەڵەبجە

– زانکۆى زاخۆ

– زانکۆى گەرمیان

– زانکۆى ڕاپەرین

– زانکۆى چەرموو

– زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان

– زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان

–  دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى

– ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان

– زانکۆی کوردستان – هەولێر

– زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک

زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمى کوردستان؛

پارێزگاى هەولێر/  

– زانکۆی جیهان – هەولێر

– زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک

– زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی

– زانکۆی نۆڵیج

– زانکۆی کاسۆلیک

– زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی

– زانکۆی بەیان

– کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

پارێزگاى سلێمانى/

– زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی

– زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا

– زانکۆی جیهان – سلێمانی

– زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی

– زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

– زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – لقی سلێمانی

– کۆلێژی گۆیژەیی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

پارێزگای دهۆک/ 

– زانکۆی نەورۆز

– زانکۆی جیهان – دهۆک