لە درێژەی کار و چاڵاکییەکاندا، کۆلێژی پەروەردە- مەخموور، لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 28ی-10ی-2025 هەڵستا بە ڕێكخستنی وۆركشۆپێك له ژیرناونيشانى: (ستراتیژی و فەلسەفەی هەڵبژاردن له لایه‌ن گه‌نج)، بۆ هه‌ر یه‌ك له بەڕێزان: (د. چنار سعد عبداللە) مامۆستای زانكۆ وئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتی دیموكراتی كوردستان و، (پ.ی.د نادیە طلعت سعید) ڕاگری کۆلێژ، هەروەها بەڕێوبەری پانێڵ بەرێز: (د. خالد مغدید کانبی) بۆ قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌مان ، بە هاوکاری لێژنەی نوێنەرایەتی قوتبیان ڕێكخرا.
جێگای باسه ئه‌م وۆركشۆپە له دوو پانێل پێك هاتبوو، پانێڵستان له كه‌ش وهەوایه‌كی زانستیدا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرینگ‌یان باس كرد سه‌باره‌ت به (فه‌لسه‌فەی هه‌ڵبژاردن)، تیایدا تیشك خرایە سه‌ر بابه‌تەکانی: مێژووی شۆرشه‌كانی كورد، چه‌مكی دیموكراسی و ئازادی، گرینگی ده‌نگدان و پێوه‌ره‌كانی كران، جگە لەمەش باس له پرەنسیپەکانی دیاریکردنی کیان و کاندید كران، هەروەها باس له حکومڕانی و مەسەلەی تۆپۆگرافیا، وگرنگیدانی کیانە سیاسییەکان بە ژینگە، کەش و هەوا، خزمەتگوزارییەکانی دیکە کران.
له كۆتاییدا ڕاگرایه‌تی كۆلێژ سوپاسگوزاری خۆی پێشكه‌ش بە به‌ڕێز (د. چنار سعد عبد الله) كرد.















