گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی عبدالله طاهر محمد بەڕێوەچوو

هەولێر، چوارشەممە (24ی كانونى یەکەمی 2025)

ئەمڕۆ لە هۆڵی یەک لە کۆلێژی پەروەردەی مەخمور لە زانکۆی سەلاحەدین، گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی عبدالله طاهر محمد بەڕێوەچوو.

نامەکە بە ناونیشانی “بونیاتی درامیی لە ڕۆمانەکانی”شێرزاد حەسەن” لە ڕوانگەی “گۆستاڤ فرێیتاغ” پێشکەشکرا.

بەڕێز پ. د. سەنگەر قادر شيخ محمد، سەرۆکی لیژنەی زانستی گفتوگۆکە بوو و هەریەک لە بەڕێزان پ.ی د. شڤان قاسم حسن و پ. ی. د. يهمان محمد عبدالرحمن ئەندامی لیژنە و بەڕێز بداللە رحمان عوڵا ئەندام و سەرپەرشتیاری نامەکە بوو.

دوای گفتوگۆیەکی زانستیانە، کە سێ کاتژمێری خایاند، نامەکە وەرگیرا.

شایەنی باسه هەریەک لە بەڕێزان دکتۆرە نادیة طلعت راگری کولێژ، ودکتۆر امیر خیات سەرۆکی بەشی زمانی کوردی ، ودكتور هشام فالح سەرۆکی بەشی عەرەبیئامادەی گفتوو وگۆ بوون.