رۆژی سێشه‌ممه، ڕێکەوتی 9-ی12-ی2025 لێژنەیەکی تایبه‌ت له وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی عێراق، بە یاوەری (پ. د. شریف مولود شریف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا، سەردانی كۆلێژی پەروەردە- مەخموریان کرد ولە لایەن (پ.ی.د. نادیه طلعت سعید) ڕاگری کۆلێژ و(د. رسول پیرۆ أحمد) یاریدەدەری ڕاگر، وسه‌رۆك به‌شه‌كانی عه‌ره‌بی وكوردی وبرياردهرانی به‌ش ویهكهی تۆمار ودڵنیایی جۆری وبه‌رپرسی هۆبه كارگێریه‌كان پێشوازیان لێ‌کرا.
شایانی باسه، ئەم سەردانە بە مەبەستی بەدواداچوون بوو بۆ کۆلێژەکەمان، بۆ ئەو مەبەستەش ڕاگرایەتی کۆلێژ، هەردوو بەشی زمانی کوردی وعەرەبی، یەکە وهۆبە کارگێڕیەکان، هۆلەکانی خوێندن، تۆمار ولێژنەی تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکردەوە.
لێژنەی ناوبراو له لایه‌ن خۆیانه‌وه سوپاسی ئه‌و پێشوازییەیان كرد وخوازیاری ئەوەبوون كۆلێژه‌كه‌مان به به‌شی زیاتری لێ بکرێتەوە.










