گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی جێگر قادر عمر بەڕێوەچوو
هەولێر، یەکشەممە (5ی تشرینی یەکەمی 2025)
ئەمڕۆ لە هۆڵی یەک لە کۆلێژی پەروەردەی مەخمور لە زانکۆی سەلاحەدین، گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی جێگر قادر عمر بەڕێوەچوو.
نامەکە بە ناونیشانی “شیعرەکانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە نێوان ستایش وداشۆرین دا” پێشکەشکرا.
بەڕێز پ. د. کارزان محسن قادر، سەرۆکی لیژنەی زانستی گفتوگۆکە بوو و هەریەک لە بەڕێزان پ. د. صافیة محمد احمد و پ. ی. د. کامران ابراهیم خلیل ئەندامی لیژنە و بەڕێز د. سردار احمد گەردی ئەندام و سەرپەرشتیاری نامەکە بوو.
دوای گفتوگۆیەکی زانستیانە، کە سێ کاتژمێری خایاند، نامەکە وەرگیرا.
شایەنی باسه هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر شریف مولود یاریدەدەری سەرۆکی زانگۆ بۆ کاروباری زانستی، ودکتۆرە نادیە طلعت راگری کولێژ، ودکتۆر ئەمیر خەیات سەرۆکی بەشی کوردی، ودکتۆر هشام فالح بەرپرسی خوێندنی باڵا ئامادە بوون
راگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەی مەخمور-هەولێر
















