گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی امجد رحمان قادر بەڕێوەچوو
هەولێر، یەکشەممە (7ی تشرینی یەکەمی 2025)
ئەمڕۆ لە هۆڵی یەک لە کۆلێژی پەروەردەی مەخمور لە زانکۆی سەلاحەدین، گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابی امجد رحمان قادر بەڕێوەچوو.
نامەکە بە ناونیشانی “ڕەشبینی لە شیعرەکانی ئەحمەد هەدی دا” پێشکەشکرا.
بەڕێز پ. د. جلال انور سعید، سەرۆکی لیژنەی زانستی گفتوگۆکە بوو و هەریەک لە بەڕێزان پ. د. بوعبیدە عبداللە زیاب و پ. ی. د. عبدالواحد ادیس شریف ئەندامی لیژنە و بەڕێز د. سردار احمد گەردی ئەندام و سەرپەرشتیاری نامەکە بوو.
دوای گفتوگۆیەکی زانستیانە، کە سێ کاتژمێری خایاند، نامەکە وەرگیرا.
شایەنی باسه بەڕێز دکتۆر هشام فالح بەرپرسی خوێندنی باڵا ئامادەی گفتوو وگۆ بوو.
راگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەی مەخمور-هەولێر

















