له دوای دامه‌زراندنی کۆلێژی پەروەردە-مه‌خموور، بۆ یەکەم جار لە دیداری قوتابیانی داهێنه‌ر لە سەڵتەنەتی عومان بە توێژینەوەی قوتابی (رەقیب حارس) و، بە سەرپەرشتی (پ.ی.د.هیشام فالح) بەشداری ده‌كات.
شایەنی باسه ئەم کۆنفرانسە لە زانکۆی نه‌زوه لە سەڵتەنەتی عومان لە ڕێکەوتی1ی-11 تا 6ی11ی-2025بەڕێوەدەچێت، توێژینەوه‌كه دوایی ئەوەی تەواوی قۆناغه‌كانی هەڵسەنگاندنی تێپەڕاند و، گەیشت به قۆناغی کۆتایی، پوختەی توێژینەوەکە به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشكه‌ش بهئەنجومەنی هەڵسەنگێنەران كه له وڵاتانی جیا جیاوە به‌شدارن دەکات.
به‌ناوی ڕاگرایه‌تی كۆلێژ ده‌ستخۆشی له‌هه‌ردوو به‌ڕێزان ده‌كه‌ین كه توێژینه‌وه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی وه‌رگیراوه. وبه‌هیوای پێشكه‌وتنی زانستی وبه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆیان و بۆ كۆلێژه‌كه‌مان.






